لەنێوان گۆران و یەکێتیدا شتەکان خەریکە لەقالبى جدیى دەردەچن، ئەوانەى دەگەرێنەوە ناو یەکێتى لەلایەن بەرپ
رسێکى باڵاى (ی. ن. ک)ەوە تەلقین دەدرێنەوەو وەک شێخ و تەریقەتەکەى جاران لەسەر دەستى ئەو تەریقەت وەردەگرنەوە، گەڕاوەکانیش هەمویان یەک قسە دەکەن، "دواى دەرکەوتنى راستییەکان گەڕاونەتەوە ماڵە گەورەکە، ماڵى دایک..
هەر بەڕاستى سەیرە، دەبێت ئەم گەڕاوانە پێشتر لەسەر هۆشى خۆیان نەبوبن یان سیحریان لێکرابێت و ئیستا سیحرەکە بەرى دابن، بەتایبەت بەشێک لەوانە کادرى باڵاو هەڵسوراوى رێکخراوەین، لێرە هەقى خۆیەتى بپرسین یەکێتى ئەم کادرانەى چۆن پەروەردە کردوە تا لەشەو و رۆژکدا راستیەکانیان لێ ون بێتء پاشان بۆیان دەربکەوێتەوە.. بەراستى عەرەب جوانى وتوە: شر بلیە مایضحک
واتە خراپترینى کیشەکان ئەوەیە دەتخاتە پپَکەنین..
دەنگى زیاتردا، لەبەرامبەر خوداو ویژدانى خۆیان و چاوى جەماوەردا بەرامبەر بەیەکتر کردیان، هەڵبژاردن سەرەڕاى وردە خروقات، لەکوردستان زۆر بەخۆشى رۆیشت، خۆشتر دەبێت ئەگەر پەرلەمانتارى لیستەکان پێشئەوەى برۆن بۆبەغدا پەیمانى شەرەفى کوردایەتى ئیمزابکەن و بۆهەموان بسەلمێنن کە کوردایەتى و هەستى نیشتمانى لەسەرو هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە..
